وەزیری کارەبای عێراق ئاشکرای دەکات بە هۆی وەستانی هەناردەی گازی سروشتی ئێران بەرهەمهێنانی کارەبا زۆر کەمتر دەبێت.
زیاد فازڵ بە میدیای فەرمیی عێراقی وتووە، ماوەی دوو مانگە هەناردەی گازی سروشتیی لە ئێرانەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست بەتەواوی وەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی هەشت هەزار مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین، وەزارەتەکەی دەستیکردووە بە چاکسازیکردن لە ژمارەیەک وێستگەی کارەبا، پێنج هەزار مێگاواتی دیکە کارەبا کەمیکردووە.
وەزیری کارەبای عێراق وتیشی، چاوەڕێدەکرێت خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی هاوین بگاتە نزیکەی ٥٥ هەزار مێگاوات کارەبا. لە کاتێکدایە بەرهەمی کارەبا ٢٩ هەزار مێگاواتە و بەمەش ٢٦هەزار مێگاوات کورتهێنانی کارەبا لە عێراق دەبێت.
بە وتەی وەزیری کارەبا، گەورەترین ئاستەنگی بەردەم حکومەت، دابینکردنی سوتەمەنییە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و پاشان زیادبوونی نائاسایی خواستی هاوڵاتییانە لەسەر کارەبا.