ئیدارەی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردو، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردوە و لە ٣٣٦هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ ٩٩هەزار بەرمیل دابەزیوە.
LVO
ئیدارەی وزەی ئەمریکادا بڵاوی کردەوە، هەفتەی ڕابردو ئەمریکا نەوتی خاوی لە ١٠ وڵات هاوردە کردووە، کە ڕۆژانە شەش ملیۆن و ٥٠ هەزار بەرمیل بوە، بەمەش ڕۆژانە ٦٩ هەزار بەرمیل نەوتی بەراورد بە هەفتەی پێشوتر زیادی کردوە، کە پێشتر بڕەکەی پێنج ملیۆن و ٩٨١هەزار ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بوو.
ئاماژەی بەوەش کردوە، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمریکا بەشیوەیەکی بەرچاو کەمی کردوە و بۆ ٩٩هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە، کە پێشتر ڕۆژانە ٣٣٦هەزار بەرمیل، بەو پێیە ڕۆژانە ٢٣٧هەزار بەرمیل کەمی کردووە.
لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا هاتوە، لە هەفتەی ڕابردوودا زۆرترین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا، کەنەدا بوە، کە ڕۆژانە چوار ملیۆن بەرمیلی هەناردە کردوە، دواتر سعودییە بە پلەی دوەم دێت بە هەناردەکردنی ٤٨٨ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.