بەسرە.. لە تەقینەوەیەكدا شەش ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا و برینداربوون

ئەمڕۆ شەممە لە کێڵگەیەکی رومێلە لە ڕۆژئاوای پارێزگای بەسرە مینێکی چێندراو تەقیەوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ماڵپەڕی (بەغداد ئەمڕۆ)، ئێوارەی ئەمڕۆ ٨ی شوباتی ٢٠٢٥ بڵاویکردەوە" ئەو مینە چێندراوە له کاتێکدا تەقیوەتەوە کە خێزانێک به کێڵگەی ڕومێلەدا تێپەڕیوون و بەهۆیەوه دوو منداڵ و دوو گەنج گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون که یەکێکیان ژن بووه و سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن". 

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش ڕووداوەکە بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، هاوکات تەرمی قوربانییەکان گواستراونەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری.

لە ئێستاشدا لایەنە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە. 



PM:11:01:08/02/2025