گفتوگۆکانی حکومەتی عێراقی لەگەڵ گروپە چەکدارەکان بۆ تێکەڵکردنیان بەدەزگا ئەمنییەکان و هەڵوەشانەوەیان راگیراوە، ڕۆژنامەیەکی عەرەبیش دەڵێت "ڕادەستکردنی چیکی گروپەکان تەنها لە شکڵدایە".
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراقی گفتوگۆکانی سەبارەت بە گروپە چەکدارەکانی وڵاتەکەی راگرتوە، هۆکارەکەشی نەبونی پەیوەندییە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ و بڕیاری ئێران بۆ خۆ بەدورگرتن لەپێشکەشکردنی دیاری خۆڕایی.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، هێزە شیعەکانی عیراق تاوتوێی دوو ئەگەریان کردوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی گروپە چەکدارەکان کە ئەوانیش راگەیاندنی خۆهەڵوەشانەوەی گروپەکان و رادەستکردنی چەکەکانیانە بەحەشدی شەعبی.
ڕوژنامەکە ڕونیکردوەتەوە، ئەو پێشنیارە بۆخۆ خۆدزینەوەیە لەو قەیرانە، چونکە پێکهاتەی ئەو گروپانە و حەشدی شەعبی تێکەڵ بەکتر بوون، پرسی ڕادەستکردنی چەکی گروپەکانیش تەنیا رێکارێکی شکڵییە.
ئاشکراسی کردوە گفتوگۆ کراوە لەسەر ئەوەی سەرکردایەتی حەشدی شەعبی بگۆڕیت و ئەفسەرێکی سوپای عیراق لە سووینی دابنرێت، بەو مەرجەی لەبەرەی مقاوەمە بێت، بەڵام دواجار هیچ کام لەئەگەرەکان سەریان نەگرتوە و ئێران بڕیاریداوە کە ئەو گروپانەو حەشدی شەعبی نەکەونە ژێر فشارە دەرەکییەکان و هیچ دیارییەکی خۆڕایی پێشکەش نەکەن ئەگەر پێویست و یەکلاکەرەوە نەبێت.