ڕۆژی پێنج شەممە لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق بەبۆنەی ١٥ی شەعبانەوە كرا بە پشووی فەرمی.
هەریەكە لە پارێزگاكانی بابل و زیقار و بەسرە و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق، بڕیاریاندا ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی شوبات بەبۆنەی زیارەتی شەعبانیە و ١٥ی شەعبانەوە بكرێتە پشوووی فەرمی.
لە عێراقدا ١٥ی شەعبان وەك بۆنەیەكی ئایینی سەیردەكرێت و لەلای شیعەكان موسڵمانان سەردانی مەزاری ئیمام حسێن دەكەن ئەمە سەرباری نزیكبوونەوە و خۆئامادەكردن بۆ مانگی ڕەمەزان.