سەرۆک کۆماری عێراق یاساکانی باری کەسی و لێبوردنی گشتی و گەڕانەوەی موڵک و ماڵی بۆ خاوەنەکانیان پەسەند دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سایتی (بەغداد ئەمڕۆی)، ڕاگەیاندووە" لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە یاسای باری کەسی و لێبوردنی گشتی و گەڕانەوەی موڵک و ماڵی بۆ خاوەنەکانیان پەسەند کردووە".
ڕۆژی سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا ئەو تانەیەی کە لە دژی یاساکانی لێبوردنی گشتی و باری کەسی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی گشتی تۆمارکرابوو، ڕەتبکاتەوە.
هەروەها دادگای فیدراڵی بڕیاریدا، لە دانیشتنی تایبەتی خۆیدا، تانەدانەکانی پێشکەشکراو لە دژی سێ یاساکە تاوتوێ بکات و فەرمانی دەوڵەت بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی یاساکانی لێبوردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک و ماڵی هەڵبوەشێنێتەوە.
سەرۆکی دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی جاسم عەبود لە میانی دانیشتنەکەدا وتی" دەرکردنی یاسایەک کە پێچەوانەی دەستوور بێت، دروست نییە".