پەرلەمانی عێراق دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە كۆدەبێتەوە و تیایدا خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر ١٢پڕۆژە یاسا و بڕیار و ڕێككەوتن دەكرێت.
بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق کە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوكردەوە، ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممەی ئەم هەفتەیە لە كاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت.
بەپێی خشتەی كاری دانیشتنەكان، هەر ڕۆژێك خوێندنەوە و دەنگدان بۆ ٦ پڕۆژە یاسا و بڕیار دەكرێت.