کۆمەڵەیەکی سیاسیی نوێی لە عێراق دامەزرا

ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆمەڵەیەکی نوێیان دامەزراند و ڕایانگەیاند،  بەنیازن بە دیدێکی نوێی سیاسی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن.

ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و کەسایەتی عێراقی ئەمڕۆ شەممە لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایانگەیاند، کۆمەڵەیەکی نوێی سیاسیان لە ژێر ناونیشانی( کۆمەڵەی مەدەنی نیشتمانی عێراق) بە دروشمی (دادپەروەری و یەکسانی و بە مەدەنیکردنی کۆمەڵگە) دامەزراند.

ئەو گروپە کە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسیی دیاری عێراقی تێیدا بەشدارن لەوانەش، ئەیاد عەللاوی، ساڵح موتڵەگ، ڕائید فەهمی، جەعفەر عەللاوی، وەزیری پێشووی تەندروستی ، هەنا ئەدوەر و عەدنان دەبوس، جگە لە کەسایەتیی دیکەی ڕەوتە سیاسی و مەدەنییە جیاوازەکان، دەلێن،ئامانجیان لە دامەزراندنی کۆمەڵەکەیان بەرەوپێشبردنی بەهاکانی هاوڵاتیبون و دەوڵەتی مەدەنی و وروژاندنی دیدێکی سیاسی نوێیە. 

دەشڵێن"ئامادەکاری دەکەن  بۆ بەشداری لە  هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت".




PM:02:14:15/02/2025