ڕێژەی هەژاری و بێكاریی لە عێراق دابەزیوە

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی هەژاری و بێكاریی دابەزیوە، هۆکارەکەشى بۆ گرتنەبەرى چەند ڕێکارێک لەلایەن حکومەتەوە دەگەڕێنێتەوە.


ئەحمەد خەڵەف موسەوی، سەرۆكی دەستەی چاودێری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: ڕێكارە حكومیەكان هۆكار بون بۆ دابەزینی ڕێژەی هەژاری لە ٢٣%وە بۆ ١٦% ، ئاماژەی بەوەدا بەهەمان شێوە رێژەی بێكاریی لە ١٦%وە بۆ ١٤% دابەزیوە لە دو ساڵی ڕابردودا.

سەرۆكی دەستەی چاودێری كۆمەڵایەتی، وتیشی: ژمارەی هەژارەكان لەهەمو عێراق هەشت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار كەس تێناپەڕێنێت

ڕونیكردەوە"حكومەت گرنگیداوە بە ئاسایشی خۆراك و زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن سەبەتەی خۆراكی بەسەر هەژاران دابەشكردوە، ئەوەش ڕۆڵی سەرەكی هەبوە لە كەمبونەوەی هەژاری لە عێراق".





PM:04:50:15/02/2025