پەرلەمانتاری عێراق، حەنان فەتلاوی لە نوسراوێکدا داوا لە د. لەتیف رەشید دەکات کە بەپێی چ پشتگیرییەکی یاسایی مووچەی سەرۆک کۆمارت لە ٢٠ ملیۆن دینارەوە کردووە بە ٢٧ ملیۆن دینار.
بەپێی نوسراوێکی پەرلەمانتار حەنان فەتلاوی کە لە ١٢/٢/٢٠٢٥ دا ئاراستەی سەرۆک کۆماری کردووەو داوایکردووە لە ماوەی ١٥ رۆژدا وەڵامبدرێتەوە، دەپرسێت " بە چ پشتگرییەکی یاسایی مووچەکەی خۆتت لە ٢٠ ملیۆن دینارەوە کردووە بە ٢٧ ملیۆن دینار".
تا ئێستا سەرۆکی کۆمار و راگەیاندنەکەی هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.