فوئاد حسێن: گرژیی نێوان ئێران و ئەمریکا کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت

وەزیری دەرەوەی عێراق  سەبارەت بە  گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران  رایگەیاند" ئەو گرژییانە کاریگەری لەسەر عێراقش دەبێت".

فۆئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ لایەنی ئێرانی، چاوەڕوانی گفتوگۆشین لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، له سۆنگەی بەژەوەندی عێراق هەنگاو دەنێین و هاوسەنگیمان پاراستووە ".

بە وتەی فوئاد حسێن گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کاریگەری لەسەر عێراقیش دەبێت، و وتیشی" پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجیدا بەڕێوەدەبرێت و چاومان لە خولێکی نوێی گفتوگۆیە لەمساڵدا لە واشنتۆن".

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوەکردەوە کە ئەمریکا لە ناوچەکە سیاسەتێکی نوێی هەیە و ئێمەش مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، بەڵام بڕیاری عێراق بە سەربەخۆیی دەمێنێتەوە.




AM:10:04:20/02/2025