ئەمڕۆ پێنج شەممە گەنجێک لە ناوچەی حەمیدیەی بەغدای پایتەختی عێراق باوکی خۆی بە نەوت دەسوتێنێت و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی (بەغداد ئەمڕۆ)ی ڕاگەیاندووە" گەنجێک بە بەکارهێنانی نەوت لە ناو ماڵەکەیاندا لە ناوچەی حەمیدیەی بەغداد ئاگری لە باوکی خۆی بەرداوە و لە ئەنجامدا تووشی سوتانێکی سەخت بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کوڕەکە هەڵاتووە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا دەستگیرنەکراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە لە ئەنجامی شەڕی خێزانی نێوان کوڕەکە و باوکەکە ڕوویداوە، بەو پێیەی باوکەکە وەک فەرمانبەر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کار دەکات.