هەر یەک لە پارتی موتەحیدون و هاوپەیمانی عەزم ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی نوێ بە مەبەستی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمان...
میدیاکانی عێراق، بڵاویانکردەوە، ئوسامە نجێفی، سکرتێری گشتیی پارتی موتەحیدون لە موسڵ لەگەڵ موسەنا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەردولا ڕێککەوتون لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی نوێی سوننە بە مەبەستی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمان و بڕیارە ئەمڕۆ هاوپەیمانێتیەکە بە فەڕمی ڕابگەیەندرێت.
لە کۆبونەوەکەدا هەردولا گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتی بەهێزکردن و فراوانکردنی ئەو هاوپەیمانییە.