سبەینێ شەیبانی سەردانی بەغداد دەکات

سبەینێ شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥ وەزیری دەرەوەی کاتی سوریا بەشێوەیەکی فەرمی سەردانی بەغداد دەکات. 

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی کاتی حکومەتی نوێی سوریا سبەی شەممە، سەردانێکی فەرمی بۆ بەغدای پایتەخت ئەنجام دەدات". 

ئاماژە بەوەشدەکەن، سەردانەکەی شەیبانی تەنها بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە. 

میدیاکانی عێراق باس لەوەشدەکەن، ئەسعەد شەیبانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغداد گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەتی ئەمنی و ئابووری و بازرگانی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەکات، هەروەها ئایندەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەغدا و دیمەشق، جگە لە مەلەفی بەشداریکردنی سەرۆکی نوێی سوریا ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوەی داهاتووی لوتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کە بڕیارە لە مانگی ئایاردا لە بەغدای پایتەخت ئەنجامبدرێت. 



PM:04:14:21/02/2025