ڕەوتی نیشتمانی شیعی: لە حکومەتی داهاتو نابینە هاوبەشی چوارچێوەی هەماهەنگی

ڕەوتی نیشتمانی شیعی بەشداریکردن لەهەر حکومەتێکدا رەتدەکاتەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی تێدا بێت، جەختیش لە گەڕانەوەیان بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق دەکاتەوە.

سەرکردەیەکی دیاری رەوتی نیشتمانی شیعی کە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە ڕێبەرایتی دەکرێت بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند"لە قۆناغی داهاتودا دەگەڕێنەوە بۆناو پرۆسەی سیاسی، بەڵام ئەوە بەمانای ئەوە نایەت کە دەبنە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دوای هەلبژاردنی داهاتو، یاخود دەبنە هاوبەشیان لە حکومەتی داهاتودا".

وتیشی"هەڵوێستی سەدرییەکان جێگیرە و هەر هاوپەیمانێتییەک لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەمگی رەت دەکەینەوە، بەڵام دەکرێت ئەوان بەشێکبن لە پرۆژەی سەدر لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی، بەڵام بەهیچ شێوەیک نابینە بەشێک لەهیچ حکومەتێک کە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەمگییەوە پێکبهێنرێت".

 لێدوانی ئەو بەرپرسەی رەوتی نیشتمانی شیعی دوای ئەوەهات کە نوری مالیکی راگەیاند"چوارچێوەی هەماهەنگی لە حکومەتی نوێی عێراقدا بەردەوام دەبێت ئەگەر بێت و سەدرییەکانیش بگەڕێنەوە بۆ ناو پرۆسەی سیاسی".




PM:03:15:23/02/2025