ئەمریکا سزا بەسەر ١٠ کەسایەتیی سیاسی عێراقدا دەسەپێنێت کە خاوەنی هێزیی چەکداریی و جەماوەریین و سەرچاوەکانیش پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق بە یەکێک لە هۆکاری سزاکان دادەنێن.
سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندوە کە بەم نزیکانە ئەمریکا سزا بەسەر ١٠ کەسایەتی سیاسیی عێراقدا دەسەپێنێت کە ژمارەیەکیان خاوەنی هێزی چەکداریی و جەماوەریین و ژمارەیەکیشیان پەیوەندییان لەگەڵ هێزە سیاسییە کاریگەرەکان هەیە.
ئەو سەرچاوەیە هۆشداری لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق داوە بەهۆی ئێرانەوە و ڕایگەیاندوە:"واشنتۆن ئامانجی کۆنترۆڵکردنی جوڵەی پارە و و ڕاگرتنی دابینکردنی پارەیە بۆ ئێران و سێ کۆمپانیای کەشتیی نەوتییش دەخرێنە لیستی ڕەشی ئەمریکاوە بەهۆی بە قاچاخبردنی نەوت لەنێوان ئێران و عێراق".