وەزیری بەرگریی عێراق: عێراق و ئەمریکا ڕێککەوتنی نوێی ئەمنی و هەواڵگریی دەکەن

وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند" تا ئاساییبونەوەی دۆخی سوریا، بەردەوام دەبن لە بەهێزکردنی سنورەکانی وڵات و هۆشدارییش دەدات لەوەی، کشانەوەی ئەمریکا و هەسەدە لە کەمپ و گرتوخانەکانی داعش و کەسوکاریان، مەترسیی ڕاستەقینە لەسەر عێراق دروست دەکات".

سابت عەباسیی، وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند": عێراق و ئەمریکای سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، پلانی ڕێککەوتنی نوێیان هەیە لە پرسی ئاساییش و هەواگرییدا  و وتیشی: گۆڕانکارییەکانی سوریا و دۆخی نوێی وڵاتەکە، عێراقیان ناچارکرد بە ناردنی هێزی سەربازیی بۆ سنورەکان و پاراستنی عێراق لە هەر مەترسییەک".

عەباسیی، ئاماژەی بەوەش کرد، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و دەستبەرداربونی پاراستنی کەمپەکانی کەسوکاری چەکدارانی داعش و ئەو گرتوخانانەی چەکدارانی داعشی تێدان لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە، مەترسیی گەورە و ڕاستەقینە لەسەر ئاساییشی عێراق و سنورەکانی دروست دەکات و لەو ڕوانگەیەشەوە، عێراق لەگەڵ مانەوەی هێزەسەربازییەکانی ئەمەریکایە لە سوریا تا کاتی پێکهێنانی سوپایەکی نیشتمانی لەو وڵاتە...




PM:03:49:25/02/2025