به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی فه‌رمی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی عێراق، د. جوان محه‌مه‌د فواد کچی سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌کرێت به راوێژکاری باوکی.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه که به‌رێکه‌وتی 12-10-2014 ده‌رچووه‌و ئیمزانی نه‌سیر عایف ئه‌لعانی سه‌رۆکی دیوانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، د. جوان محه‌مه‌د فواد مه‌عسوم به پله‌ی راوێژکاری سه‌رۆک کۆمار به مانگانه‌ی 12 دوانزه ملیۆن نۆسه‌د هه‌زار دینار کراوه به راوێژکاری سه‌رۆک کۆمار که (باوکیه‌تی).
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌که ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ کراوه به راوێژکاری سه‌رۆک کۆمار.
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕی عێراقی بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک له نوسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
د جوان فواد مه‌عسوم دکتۆرای له‌بواری په‌یوه‌ندی و ئه‌ندازیاری ئه‌لکترۆنیدا له‌به‌ریتانیا هێناوه، دواتر هه‌ر له‌و وڵاته ماوه‌یه‌ک مامۆستا بووه‌و پاشان له‌چه‌ند کۆمپانیایه‌کی په‌یوه‌ندییه‌کان کاری کردووه. له‌گه‌ڵ رووخانی سه‌دام له 2003ه‌وه بۆ 2005 کراوه به راوێژکار له وه‌زاره‌تی گه‌یاندن تا 2005، له‌و ساڵه‌وه تا 2006 بۆ ماوه‌ی ساڵێک وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق بووه.