عێراق ١٣٠ بەنکراو رادەستی ئێران دەکاتەوە

١٣٠ بەندکراوی هاووڵاتی ئێرانی کە لە عێراق بە تاوانی جیاجیا بەند کرابوون، رادەستی ئێران کرانەوە.

عەسکەر جەلالیان، جێگری وەزیری دادی ئێرانی بە ئاژانسی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاندووە" لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان لە نێوان عێراق و ئێران، ١٣٠ بەندکراوی ئێرانی کە لە بەندیخانەکانی عێراقدا بوون، بۆ تەواوکردنی سزاکانیان لەو شارەی کە لێی دەژیان، لە دەروازی سنووری مێهرانەوە ڕادەستی ئێران کرانەوە".

جێگری وەزیری دادی ئێران وتیشی" وڵاتەکەی لەگەڵ ٢٩ وڵاتی جیهان لەم بارەیەوە ڕێککەوتنی هەیە کە لەگەڵ ٢٣ وڵات جێبەجێکراوە و لە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٤ەوە ٣٠٠ بەندکراوی ئێرانیان لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان گەڕاندووەتەوە".




AM:09:46:27/02/2025