سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت" لە شەڕێکی چەکداریدا لە بەغدای پایتەخت کەسێک کوژراوە و پۆلیسێکیش دەستگیرکراوە".
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندوووە" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان سێ کەسدا ڕوویدا و هۆکارەکانی نەزانراوە و دواتر شەڕەکە پەرەی سەندووە بۆ بەکارهێنانی چەکی جۆری دەمانچە کە لە ئەنجامدا یەکێک لە لایەنەکانی شەڕەکە لە ناوچەی بەیاع کوژراوە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە" هێزێکی ئەمنی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لایەنە ناکۆکەکانیان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان وەک ئەندامی پۆلیسی بەغداد کار دەکات و کوژراوەکەش لە ئێستادا گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادی".