"نزیکەی ١٠٠ بنکەی سەربازی تورکیا لە ناوچە سنورییەکان هەیە"

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" دەوڵەتی تورکیا نزیکەی ١٠٠ بنکە و خاڵی چاودێری سەربازی لە ناوچە سنورییەکان هەیە". 

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی (العهد)ی ڕاگەیاندووە" تورکیا نزیکەی ١٠٠ بنکەی و خاڵی چاودێری سەربازی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەینەوا هەیە". 

ئەعرەجی ئەوەشی خستەڕوو، تورکیا تەنها یەک بنکەی لە پارێزگای نەینەوا هەیە، لە کاتێکدا بنکەکانی لە تەواوی هەرێمی کوردستان بڵاوبوونەتەوە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بڕیارێکی فەرمی حکومەت نییە رێگە بدات هێزەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراقدا بێت، بڵاوبونەوەشیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان.

قاسم ئەعرەجی دەشڵێت" بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە عێراق نایاساییە". 

هەروەها ئەعرەجی داوای جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەکات و دەڵێت" هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ دەرکردنی تەواوەتی هێزەکانی تورکیا لە عێراق". 



PM:12:12:04/03/2025