راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە فرانسپرێسی رایگەیاندووە" ئەگەر بانگەوازەکەی ئۆجەلان ئەنجامی هەبوو، پێویستە هەریەک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و تورکیا لە خاکی عێراق بکشێننەوە"، تا ئێستا هەرێمی کوردستان و پارتی بێدەنگن.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، رۆژی ٥ ی ئازار بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە "ئێمە نامانەوێت، هیچ کام لە پەکەکە و سوپای تورکیا لە خاکی ئێمەدا بمێننەوە و عێراق خوازیارە هەمووان بکشێنەوە."
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەوە بیری تورکیا دەخاتەوە کە ئەو وڵاتە چەندینجار رایگەیاندووە : بەهیچ جۆرێک چاوی لە خاکی عێراق نییە.
تورکیا لە ئێستادا زیاتر لە ١٠٠ بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق هەیە.