سبەینێ کۆتا وادەی هەناردەکردنی غازی ئێرانە بۆ عێراق و وەزارەتی کارەبای عێراقیش دەڵێت"بەشی زۆری کارەبامان لەدەستدەدەین".
دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بریاری وەستاندنی هاردەی غازی ئێران لەلایەن عێراقەوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، و سبەینێش ئەو وادەیە کۆتاییدێت کە وەک مۆڵەت بە عێڕاق درابوو.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق لە بڵاوکراوەیەکیدا ڕوونیکردبۆوە، ئه‌مه‌ریكا ٧ی ئازاری وەک دوا وادە بۆ هاوردەی غازی ئێرانی دەستنیشانکردووە، ئەمەش دوای ئەو لێخۆشبوونەی کە ساڵی ڕابردوو بۆ عێڕاق دەرکرا بۆ هاوردەی غازی ئێڕان و کارپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاندووه ، به وه‌ستانی هاورده‌كردنی غازی ئیران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ، به‌گشتی تووشی ئاسته‌نگی گه‌وره ده‌بین و ٤٠%ی بڕی پێویستی كاره‌بای نیشتیمانی له ده‌ست ده‌ده‌ین و تا ئیستا هیچ جێگریه‌وه‌كیش بۆ ئه‌مه نییه.
ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ مۆڵەتی لێخۆشبوونی شەش مانگەی عێراقی بۆ هاوردەکردنی غازی ئێران درێژنەکردەوە، هاوکات ئێران ناتوانێت پارەی ئەو بڕە غازەی وا بۆ عێراقی هەناردە کردوە کە پێشبینی دەکرێت چوار بۆ شەش ملیار دۆلار بێت لە عێراق وەرگرێتەوە.