له‌هه‌نگاوێکی تردا بۆ پاککردنه‌وه‌ی بواری ئه‌منی و سه‌ربازی عێراق له که‌سانی نزیکی مالکی، عه‌بادی وه‌کیلی وه‌زیری ناوخۆ عه‌دنان ئه‌سه‌دی له‌کاره‌ی لابرد.
ئه‌سه‌دی که به‌ناو وه‌کیل وه‌زیری ناوخۆ بوو، به‌ڵام رۆڵی وه‌زیری ناوخۆی ده‌بینی و بۆ هه‌موو پرسه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کان پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بکرێت به سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو مالکییه‌وه، ده‌بوایه په‌یوه‌ندی بکرایه به عه‌دنان ئه‌سه‌دیه‌وه، ئه‌مرۆ ئه‌م که‌سایه‌تییه به‌هێزه‌ی مالکی له‌لایه‌ن عه‌بادیه‌وه له‌سه‌ر کار لابرا.
ئه‌سه‌دی پێش رووخانی موسڵیش ئه‌و تاکه که‌س بوو که په‌یوه‌ندی به‌سه‌رکردایه‌تییه سه‌ربازییه‌کانی موسڵه‌وه هه‌بوو له‌کاتی هێرشی چه‌کدارانی داعشدا بۆ سه‌ر شاره‌که‌و ئه‌و شه‌وه‌ی که‌وته ده‌ست داعش له‌رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2014 دا سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کان به بڕیاری ئه‌و ده‌جوڵانه‌وه.