کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: بەردەوامین لە گەڕانەوەی ئاوارە سورییەکان

وەزارەتی کۆچو کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند"بەردەوام لە هەوڵەکانییان بۆ گەڕانەوەی ئەو عێراقییانەی لە کەمپەکانی سوریان، بەرپرسێكی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش هۆشداری دەدات لە تەقینەوەی بۆمبێك لەناو کەمپەکاندا".

عەلی عەباس،وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقڕایگەیاند"پلانیان داڕشتوە بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئەو عێراقییانەی لە کەمپی هۆل ڕاگیراون"، دەشڵێت:"لە ساڵی ٢٠٢١ەوە وەزارەتەکەیان ٢٣ گروپی لەو ئاوارانە وەرگرتوەتەوە."

لەلای خۆیەوە،شێخموس ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی کاروباری و ئاوارە و پەنابەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند"هێشتا زیاتر لە ١٥هەزار عێراقیلە نێو کەمپی هۆلدا ماوەتەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد" تادێت دۆخی کەمپەکان خراپتر دەبێت بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆر لە ڕێكخراوەکان پشتیوانییەکانیان کەمکردوەتەوە"، دەشڵێت"کشانەوەی ڕێکخراوەنێودەوڵەتییەکانلە کەمپەکان لە سوریا کاردانەوەی ئەمنیی دەبێت، کە ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانیکەسانی تێکدەر."




AM:11:10:07/03/2025