وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە عێراق دەستبەرداری وزەی ئێران بێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە عێراق دەكات بە زوترین کات پشتبەستن بە سەرچاوە وزەی ئێرانی رابگرێت، پێشوازیش لە پابەندبونی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی وزە.

تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند"سبەی مۆڵەتەکەیان هاوردەکردنی غاز و کارەبای ئێرانی لە لایەن عێراقەوە کۆتایی دێت، لە ئێستاشدا هیچ هەڵوێستێکیان نیە سەبارەت بە لێخۆشبونی هاوردەکردنی کارەبا".

ئاماژەی بەوەشکرد"ئەوان پێداچونەوە بە هەمو ئەو لێخۆشبون و سزایانە دەکەن، کە دەبنە یارمەتی بۆ ئابوری و دارایی ئێران".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی" پێشوازی لە پابەندبونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی وزە، داواش لە عێراق دەکەن بە زوترین کات پشتبەستن بە سەرچاوەی وزەی ئێرانی ڕابگرت".




AM:11:44:07/03/2025