"هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووە"

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی مانگانەی ئیدارەی وزەی ئەمریکا، حکومەتی عێراق لە ماوەی مانگی یەکی ئەمساڵدا ٥.٦٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردووە، بە بەهای ٤٤٢ ملیۆن دۆلار. 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە" عێراق لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبی هەناردەی نەوت بۆ ئەمەریکا لە دوای سعودیە دێت کە هەناردەکردنی ٩ ملیۆن و ٦١ هەزار بەرمیل بووە".

ئەوەشی خستەڕوو، لیبیا لە پلەی سێیەمدا هاتووە بە هەناردەکردنی ٢.١٥ ملیۆن بەرمیل، کوەیتیش پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە بە بڕی هەناردەکردنی ١ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل. 



PM:07:12:08/03/2025