موقتەدا سەدر بۆ شەرع: خۆتان لە توندوتیژی تایفی بەدوور بگرن

رابەری رەوتی سەدر لەبارەی دۆخی سوریا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" داوا لە دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا دەکەم خۆیان لە توندوتیژی تایفی بەدوور بگرن".

ئەمڕۆ یەكشەممە، ٩ی ئازاری ٢٠٢٥  موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر، لەبارەی ئەو شەڕ و گرژییەی لە نێوان پاشماوەی میلیشاکانی سەر بە ئەسەد و هێزەکانی سەر بە شەرع هەیە لە پەیامێکدا نیگەڕانی خۆی سەبارەت بە دۆخەکە دەربڕی و دەڵێت" خەریكە دەگاتە ئاستی پاكتاوكردنی تایفی".

لە پەیامەکەدا سەدر داوای لە دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا كردووە خۆیان لە توندوتیژی تایفی بەدوور بگرن، بۆئەوەی بە داعش و تیرۆر تۆمەتبار نەكرێن، هاوكات هۆشداریشی داوە كە ناتوانێت بەرامبەر كشتوبڕی سەر شەقامەكان بێ هەڵوێست بێت.

هەڵگیرساندی شەڕی چەند رۆژی رابردوو لە نێوان چەند هێزێکی پاشماوەی ئەسەددا کە (غیاز زەلـلە) سەرکردایەتیان دەکات و چەند ناوچەیەکی عەلەوییەکان  کەوتە دەستیان تا ئێستا لەگەڵ سوپای سەر بە ئەحمەد شەرع بەردەوامە و بە گوێرەی ئامارەکانی رەانگەی سوری زیانە گیانییەکان و قوربانیاییەکان سات بە سات ژمارەیان زیاتر دەبێت و زۆرتریشیان عەلەوی و خەڵکی مەدەنین.







AM:10:49:09/03/2025