ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ هۆشداریی فه‌رمی دەداتە به‌غدا و داوای ئازادكردنی ئیلیزابێس تسوركۆڤ، ئه‌و توێژه‌ره ئیسرائیلی-روسییه ده‌كات كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له عێراق دیارنه‌ماوه، دەشڵێت" عێراق به‌رپرسیارێتی ته‌واوه‌تی ئازادكردنی ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ خانمه توێژه‌ری ئیسرائیلی له ئه‌ستۆدایه".
ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆتی ئیسرائیلی له زاری به‌رپرسانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه"له هۆشدارییه‌كی فه‌رمیدا ئیداره‌ی تره‌مپ داوای له عێراق كرد كه ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی تسوركۆڤ گره‌نتی بكات كه له عێراق رفێندراوه، هۆشداریشی له لێكه‌وته سیاسی و ئابورییه‌كانیشی داوه ئه‌گه‌ر ئازاد نه‌كرێت".
به‌گوێره‌ی رۆژنامەکە ئاده‌م بۆهله‌ر نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری بارمته‌كان، په‌یامی راسته‌وخۆی گه‌یاندوه‌ته محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و پێی راگه‌یاندووه كه حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیارێتی ته‌واوه‌تی ئازادكردنی ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ خانمه توێژه‌ری ئیسرائیلی له ئه‌ستۆدایه
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌رپرسانی عێراق جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه حكومه‌ت هه‌وڵی چڕ ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه، تا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزا نه‌درێن.
له كۆتایی مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ گروپێكی چه‌كداری په‌یوه‌ندیداری سه‌ر به كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق، ڕفاندنی ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ-یان به تۆمه‌تی سیخوڕی راگه‌یاند.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاندبوو کە هیچ زانیارییەکیان لەبارە ئەو هاوڵاتییە و شوێنی راگرتنی و ئەو گروپانەی ئەو رۆژنامەنووسەیان رفاندووە لەبەردەستدا نییە.