رۆژنامەنووسێک لە بەغدا کوژرا


سه ڕچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممه ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنووس لەیس محەمەد رەزا به هۆی گولەی پاسەوانی بەرپرسێکەوە له بەغدای پایتەخت کوژرا .

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە، شەڕ و ناکۆکی لە نێوان ڕۆژنامەنووس لەیس محەمەد ڕەزا کە لە تۆڕی میدیایی هەواڵی عێراق کاردەکات و کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆ پەرەی سەندووە بۆ تەقەکردن و دەستبەجێ لە ناوچەی ئەلعەرەسات لە بەغدا کوژراوە.

پێدەچێت ئەو ئەفسەرە ئەمنییە لە دەستەی پاراستنی بەرپرسێک بێت"، لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان بەدوای بکوژەکەدا دەگەڕێن، کە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە".

ئاژانسی هەواڵی عێراقیە، ماتەمینی گیانی لەدەستدانی محەممەد لەیس ڕاگەیاند.

لەم لینکەوە ساتی دەمەقاڵێ و کوژرانی رۆژنامەنووسەکە ببینە





PM:08:22:12/03/2025