عێراق.. بەرپرسێک و ٣ پاسەوانی لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا

بەرێوەبەری کاروباری هۆزەکان لە عێراق و سێ پاسەوانی بەهۆی رووداوی هاتوچۆو لە شارۆچکەی عەلی غەربی لە میسیان گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٥ وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە کە"  بەڕێوەبەری كاروباری هۆزەكان( عەمید جەعفەر فاخیر مووسەوی) لە پارێزگای میسان و سێ لە پاسەوانەكانی، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە شارۆچكەی عەلی غەربی لە میسان، گیانیان لە دەست داوە.".

 ‎حەمەد كینانی وتەبێژی تەندروستیی میسان، هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند" عەمید جەعفەر فاخیر مووسەوی بەڕێوەبەری بەشی كاروباری هۆزەكانی میسان، ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕا و بەهۆیەوە خۆی و سێ پاسەوانی گیانیان لە دەست دا".
 




AM:09:48:13/03/2025