لیژنەی ڕۆشنبیری لە پەرلەمانی عێراق داوای لێپرسینەوە لە بکوژی ڕۆژنامەنووس لەیس محەمەد ڕەدە دەکات.
فاروق حەنا سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" پێویستە وەزارەتی ناوخۆ بارودۆخی دەوروبەری کوشتنی ڕۆژنامەنووس لەیس محەمەد ڕێدە ئاشکرا بکات، ئەمەش جێگەی سەرزەنشتە، و پێویستە هێزە ئەمنییەکان پارێزگاری لەو ڕۆژنامەنووسە بکەن، چونکە ئەرکێکی میدیایی بەرچاو ئەنجام دەدان کە خزمەت بە کۆمەڵگا دەکات".
حەنا وتیشی" ئێمە لە لیژنەی ڕاگەیاندنی ڕۆشنبیری پەرلەمان، بە توندی ئیدانەی کوشتنی ڕۆژنامەنووس لەیس دەکەین، لیژنەکە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی مردنەکەی دەکات و باس لە بابەتەکانی پەیوەست بە ڕۆژنامەنووسەکە و پاراستنی دەکات".
هەروەها فاروق حەنا پێشبینیشیکرد کە" یاسای پاراستنی ڕۆژنامەنوسان لە ماوەی داهاتوودا هەموارکردنێکی بەسەردا بێت، هاوتەریب لەگەڵ بزووتنەوەی ڕاگەیاندن و ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی کاری ڕۆژنامەنووسان دەبنەوە، بۆ پاراستنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە مەیدانەکەدا کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و ڕێگریکردن لەوەی تووشی سووکایەتیکردن یان کوشتن نەبن".
شەوی ڕابردوو لەیس محەمەد کە لە تۆڕی میدیایی هەواڵی عێراق کاری دەکرد، لە ناوچەی عەرەسات لە بەغدای پایتەخت بەهۆی گولەی پاسەوانی بەرپرسێکەوە کوژرا .