سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، جەختی کردەوە لەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تا کۆتایی مانگی ١١ی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت، ئاشکراشی کرد کە یاسای هەڵبژاردن گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، دڵنیایی دا لەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تا ٢٥ی تشرینی دوەم ئەنجام دەدرێت، یاسای هەڵبژاردنیش گۆڕانکاری تێدا ناکرێت، داواشی لە موقتەدا سەدر کرد بەشداری لە هەڵبژاردن بکات.
سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر ئاماژەی بەوەشکرد، کێشە هەیە لە داهات و خەرجییەکانی حکومەتدا و پێویستە ستراتیژیەکی نوێ بۆ خەرجییەکان دابنرێت، کار بۆ کەم کردنەوەیان خەرجی ناپێویست بکرێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر وتیشی"هێرشێکی میدیایی بەرفراوان هەیە بەرامبەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەگەر ئەمریکا نەبوایە ئیسرائیل هەر زو خاکی عێراقی بە ئامانج دەگرت، باسی لەوەشکرد سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەری لەسەر وڵات دەبێت".