بانكی ناوەندی بۆ مامەڵە بە دراوی كاغەز دوابڕیار دەدات

بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، مامەڵەکردنی بانکەکە بە دراوی کاغەز بۆ نیوە کەمبووەتەوە و دەشڵێت: هەر بەوشێوازەش بەردەوامدەبن تا ئەوکاتەی پارەی کاش ناهێڵن و هەمووی دەکەن بە پارەدانی ئەلیکترۆنی.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند" حکومەت بەرەو پارەدانی ئەلیکترۆنی دەچێت و هەنگاوی باشی لەوبارەیەوە بڕیوە".

ڕاشیگەیاندووە"دەمانەوێت مامەڵەی سەرجەم وەزارەتەکان بکەین بە ئەلیکترۆنی و چیتر پارەی کاش لەناو فەرمانگە حکومییەکان بەکارنەیەت".

جەختیشی كردەوە، مامەڵەکردنی بانکەکە بە دراوی کاغەز بۆ نیوە کەمبووەتەوە و هەر بەوشێوازەش بەردەوامدەبن تا ئەوکاتەی پارەی کاش ناهێڵن و هەمووی دەکەن بە پارەدانی ئەلیکترۆنی.



AM:09:13:16/03/2025