"ئەو کەسانەی موسڵیان دابەدەستە بەخیانەتی گەورە دادگایی دەکرین"

وەزیری بەرگری عێراق خالید عوبەیدی رایگەیاند" ئەوانەی موسڵیان دا بەدەست داعشەوە لەلایەن دادگاوە تۆمەتی ئەنجامدانی خیانەتی گەورەیان ئاراستە دەکرێت".

خالید عوبەیدی وتی" ئەو ئەفسەرانە پەیوەندیان بە رادەستکردنی موسڵەوە هەیە بە داعش، رووبەرووی دادگا کراونەتەوەو ئەوانەی هەڵیهاتوون بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ ئامادەبوونیش دادگایی دەکرێن و تیایاندایە حوکمەکەی دەگاتە لەسێدارەدان".

عوبەیدی کە ئەمرۆ بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاند کە لەسەر ئاستی سەربازی بەپێی مادەی ٢٩ لە یاساکانی سزای سەربازی هەندێک لەو ئەفسەرانە رووبەرووی تۆمەتی خیانەتی گەورە دەبنەوە.

بۆ ئەو کەسە مەدەنیانەش کە دەستیان لەو کێشەیەی موسڵدا هەیە، پەرلەمان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو مەدەنیانە.   

وەزیری بەرگری دەڵێت " عێراق لەشەڕی موسڵەوە تا ئێستا  ٢٧ ملیار دولار بە خۆپڕچەککردن زەرەری لێکەوتووە".




PM:05:47:24/11/2014