وەزیری بەرگری ئەمریکا هەڕەشە لە عێراق دەکات

وەزیری بەرگری ئەمریکا ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی هۆشداری توندی بە سودانی داوە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، پیت هێگسێس وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئێوارەی دوێنێ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پەیامێكی هەڕەشە ئامێزی توندی بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیاندووە، لەو ماوەیەدا باسیان لە هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا و بەرژەوەندی هاوبەشیان لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەدا کرد.

ئاماژە بەوەشدەکەن، هێگسێس، سودانی ئاگادارکردووەتەوە لەبارەی هەر دهستێوەردانێکی گروپە چەكدارەكان سه بارەت به كردنە ئامانجی حوسیەکانی یەمەن لەلایەن ئه مریکاوە كە وادەكات واشنتۆن وەڵامدانەوەی سەربازی خێرای هەبێت بەرامبەر بەو گروپانە له ناوخۆی عێراق، هەر بۆیه دەبێت رێگرییان لێبكرێت لە هەموو دەستێوەردانێک، وەک پێشتر له شەڕەکانی لوبنان و غه ززە روویدا.

باس لەوەشدەکەن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەختی لەسەر پێویستی خێراکردنی یەکلاکردنەوەی پرسی چەکداماڵینی کوتلە چەکدارەکان و کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەیان کردووەتەوە، هەروەها جەختیشیکردەوە کە ئەم بابەتە جێگەی سەرنجی ترامپ و ئیدارەکەی زۆرە، هاوکات سودانی دووپاتیکردەوە کە حکومەت کار لەسەر ئەو پرسە دەکات و لە گفتوگۆدایە لەگەڵ لایەنە چەکدارەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەو بارەوە. 



PM:02:13:17/03/2025