فوئاد حسێن: ئامانجی یەكەممان دورخستنەوەی وڵاتە لە مەترسی جەنگ

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئامانجی یەكەمیان بریتیە لەدورخستنەوەی وڵات لەمەترسی جەنگ، دەڵێت" ئەمریكا داوای لێنەكردون پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران بپچڕێنن."

فوئاد حسێن، لەدیداریکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند" حكومەتی عێراق سەركەوتو بو لە دورخستنەوەی عێراق لە ئاگری جەنگ، بەڵام پێوستیان بە ئارامی ناوخۆیی هەیە، ئاماژەی بەوەكرد پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتان بەندە بە سیاسەتی دەرەكی وڵاتەكەیان".

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی"عێراق جیاوازە لەوڵاتانی ناوچەكە لەپەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا و داوای بەڕێوەچونی خولێكی تری دیالۆگی ستراتیژیان كردوە لەنێوان بەغداد و واشنتۆن لەمساڵدا، ئەمریكا خۆشحاڵ نیە لەبارەی مەسەلەی گروپە چەكدارەكان، بەڵام حەشدی شەعبی یاساییە".

فواد حسین ئەوەی خستەڕو پەیوەندییان لەگەڵ ئەمریكا و وڵاتانی تر كردوە، سەركەوتو بون لە دورخستنەوەی عێراق لە گورزی سەربازیی ئیسرائیل، كۆدەنگی سیاسی عێراقی هەیە لەبارەی دەسوەرنەدان لەكاروباری سوریای نوێ و پێویستیان بە ئەنجومەنێكی هەماهەنگی هەیە بۆ ڕێكخستنی پەیوەندی عێراق و سوریا.




AM:11:30:18/03/2025