فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕەتیکردەوە کە حوسییەکانی یەمەن لە عێراق بونیان هەبێت یاخود مەشق و ڕاهێنان ئەنجام بدەن.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان عێراق، ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، حوسییه‌كان سه‌ربازگه‌یه‌ك له ناوچه‌ی خاڵس له پارێزگای دیاله بۆ مه‌شقی سه‌ربازیی و چه‌كداریی به‌كارده‌هێنن.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، داواشی له میدیاكان کردوە له وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان وردتر بن.
ئەمەش دوای ئەوەهات، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێودەوڵەتیی بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی دەریای سور سەردانی یەمەنی کردوە.