لە بەغداد تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیر کران

لە شاری بەغداد تۆڕێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران و دەستیش گیرا بەسەر ١٨٣ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەی کەرخی بەغداد یەکێک لە تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانیان هەڵوەشاندوەتەوە و ٢١ تۆمەتباریی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کردوە.

ئاماژە بەوەیشکراوە لە ئۆپرسیۆنەکەدا ١٨٣ ماددەی هۆشبەری ماریجوانا و جۆری دیکە دەستی بەسەردا گیراوە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردەکراوە و لێکۆڵینەوەیش لەگەڵ تۆمەتباران دەستی پێکردوە.




PM:02:39:23/03/2025