نوسینگەی سیستانی ڕایدەگەیەنێت" پێشبینیدەکرێت ڕۆژی دووشەممە ٣١ی ئازار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت".
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکان عەلی سیستانی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" پێشبینیدەكەین ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئازار، مانگ بە ڕوونی ببینرێت و بەوەش رۆژی دووشەممە ٣١ی ئازار یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت".
لە هەرێمی كوردستان و بەشێكی وڵاتانی ئیسلامی سوننە، رۆژی شەممە ١ی ئازاریان یان وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكرد، بەڵام وڵاتانی شیعە رۆژی یەكشەممە ٢ی ئازاریان وەك رۆژی رەمەزان دیاریكرد.