وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: پێویستە سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە حەشدی شەعبیشەوە، پابەندی فەرمانەکانی بەغدا بن نەک تاران
، تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند" پێویستە عێراق هەموو هێزە ئەمنییەکانی کۆنترۆڵ بکات، بەو هێزانەشەوە کە لە حەشدی شەعبیدان و چەند ڕێکخراوێکیش کە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە کردەوەی توندوتیژ ئەنجام دەدەن و سەقامگیریی تێک دەدەن".
ئاشکراشی دەکات، ئەو گرووپانە دەبێت گوێرایەڵی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بن نەك ئێران، ئەمەریکاش حکوومەتی عێراق هان دەدات ئەو گرووپانە کۆنترۆڵ بکات و بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات.
ئاماژەی بەوەشدا، کاری لەپێشینەی سەرۆکی ئەمەریکا پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیەتی.
ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ لە نامەیەکدا بۆ خامنەیی جەختیکردووەتەوە لەوەی پێویستە ئێران حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە.