رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت" با هەمووان بزانن تا گەندەڵی هەبێت، بەشداری هیچ پرۆسەیەکی هەڵبژاردن ناکەن".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٥، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، "با هەمووان بزانن تا گەندەڵی هەبێت، من بەشداری لە هیچ پرۆسەیەکی هەڵبژاردندا ناکەم کە تەنها پەیوەندی بە بەرژەوەندی تائیفی و حزبییەوە هەبێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "هێشتا پشت بە گوێڕایەڵی لایەنگرانی سەدر دەبەستم، بۆیە هەروەک چۆن فەرمانم پێکردن دەنگ بدەن، ئەمڕۆش هەموویان لە دەنگدان و خۆکاندیدکردن بۆ پۆستەکان قەدەغە دەکەم".
سەدر دەشڵێت، "ئێمە بۆ خۆشەویستی عێراق دەمێنینەوە و گیانی خۆمان لە پێناویدا بەخت دەکەین، و بە هیچ شێوەیەک لەوە کەم نابین".
ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت و کۆمیسیۆن هەموو ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی عێراق لە کاتی خۆیدا بکرێت.