باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئاشکرای دەکات کە دۆنالد ترەمپ داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە ولاتەکەی کردووە، دەشڵێت"تاران ئەو بڕیایرە قبووڵ ناکات".
محەممەد کازم ئال سادق، باڵێۆزی ئێران لە عێراق لە جاوپیکەوتنێکدا ڕایگەیاند"پەیامەکەی ترەمپ بۆ تاران داوای هەڵوەشاندنەوە یان پەکخستنی گرووپی حەشدی شەعبی لەخۆگرتبوو کە ئەمەش لای ئێمە قبوڵ نییە".
ئال سادق لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرووپی حەشدی شەعبی بڕیارێکی عێراقییە، منیش پێموایە مەحاڵە، هەروەها دانوستان سەبارەت بە مووشەکی بالیستیش ڕەت دەکەینەوە".
لای خۆیەوە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "وڵاتەکەی هیچ داواکارییەکی لە ئەمەریکاوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپی حەشدی شەعبی پێنەگەیشتووە."
ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ ١٣ی ئازار نامەیەکی ئاراستەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێرانی کرد بۆ ئەوەی وڵاتەکەی بگەڕێتەوە مێزی دانوستان یا خود ئامادەی هێرشی سەربازی بێت، ئێرانیش ڕۆژی ڕابردوو رایگەیاند، وەڵامی نامەکەی دۆناڵد ترەمپی لە ڕێگەی وڵاتی عومان داوەتەوە..