عوبێدی: فەرماندە سەربازییەكانی موسڵ لەسێدارە دەدرێن
خالید عوبێدی
وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند ئەو فەرماندە سەربازییانەی بوونە هۆكاری ئەوەی شاری موسڵ بكەوێتە دەست چەكدارانی داعش رەنگە بەرەوڕووی سزای لەسێدارەدان ببنەوە.
خالید عوبێدی، وەزیری بەرگریی عێراق ئەمرۆ سێشەممە بۆ یەكەمجار ئاشكرایكرد: ئەو فەرماندە سەربازییانەی كە پەیوەندییان بە كەوتنی شاری موسڵەوە هەیە، لەئێستا هیچ بەرپرسیارێتییەكیان نیەو ژمارەیەك لەوانە چاوەڕوانی حكومی دادگا دەكەن، ژمارەیەكیشان بە تۆمەتی خیانەت دادگایی دەكرێن كە رەنگە لەسێدارە بدرێن.
وەزیری بەرگریی عێراق بەئاماژە بەوەی كە ژمارەیەك لەو فەرماندانە بە شێوەی كاتیی دەستبەسەر كراون، رایگەیاند بۆ ئەوەی رێگە لەهەڵاتنیان بگرێت، ناوەكانیان ئاشكرا ناكەن.
PM:08:06:25/11/2014