"دابەشکردنی سوریا بە دەستی عەرەبەکان بۆ خزمەتکردنی ئیسرائیل جێبەجێدەکرێت"

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق ڕایدەگەیەنێت" ساڵی ڕابردوو پڕ بووە لە ڕووداوی سەخت". دەشڵێت" وڵاتێکی عەرەبی ڕۆڵ دەبینێت لە جێبەجێکردنی پرۆژەی ئیسرائیل بۆ دابەشکردنی سوریا".

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، ئەمڕۆ دووشەممە لە میانی پێشکەشکردنی وتاری جەژنی ڕەمەزاندا ڕایگەیاند" ئەو هەڵوێستەی سەرکردە شەهیدەکان و حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا بەرامبەر غەززە گرتوویانەتە بەر، ڕەنگدانەوەی راستگۆیی و دڵسۆزییە". 

خەزعەلی ڕەخنەی لە جیهانی ئیسلامی گرت کە لە پاڵپشتی وەستاون و پاڵپشتی ڕاستەقینەی کەرتی غەززە ناکەن و وتی" پاڵنەرە ئایدۆلۆژییەکانی پشت ململانێکە تەنیا تەنیا لە فەڵەستین و لوبنان سنوردار نییە، بەڵکو بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەکانی سوپای ئیسرائیلە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە". 

وتیشی" وڵاتێکی عەرەبی ڕۆڵ دەبینێت لە جێبەجێکردنی پرۆژەی ئیسرائیل بۆ دابەشکردنی سوریا".



PM:12:44:31/03/2025