چوارچێوەی هەماهەنگی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگۆکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ناجێگیری دۆخی ناوچەکە نابێتە هۆی دواخستنی ئەو پرۆسەیە.

عارف حەمامی پەرلەمانتاری سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، دەنگۆکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەبیانوی ناجێگیری دۆخی ناوچەکە دورن لە راستییەوە، بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەش هەوڵی شکستخواردون بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکە.

راشیگەیاند" دۆخی عێراق سەقامگیرە و روداوەکانی ناوچەکەش کاریگەریان لەسەری نابێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لەمانگی تشرینی ئەمساڵدا هەلبژاردن بەرێوەبچێت و چەند رۆژێک لەمەوبەریش کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو پرۆسەیە دەستپێکرد.




AM:09:16:01/04/2025