بەهۆی جیاوازی لەسەر دیاریکردنی رۆژی جەژن ناکۆکی دەکەوێتە نێوان محەمەد حەلبوسی سەرۆکی لەسەر کارلادراوی پەرلەمانی عێراق و حەیدەر مەلا پەرلەمانتاری پێشووتری سونەی عێراق، لە ئەنجامیشدا لایەنگرانی حەلبوسی بە تێڵا دەکەونە لێدانی حەیدەر مەلا.
دوو رۆژە لە گرووپی واتس ئەپ محەمەد حەلبوسی هێرشدەکاتە سەر حەیدەر مەلا کە هەردووکیان بەرپرسی سونەن، ئەمڕۆ شەڕەکە گواسترایەوە بۆ شەڕە تێلاو لایەنگرانی حەلبوسی بەتێلا کەوتنە حەیدەر مەلا.
ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتە لە عەمانی پایتەختی ئوردون ژمارەیەک دار بە دەست ئۆتۆمبیلێکی لاندگروزیان راگرتووەو کەسێک دادەگرن و بە تێلا لێیدەدەن.
لەسەر ڤیدیۆکە بڵاوکراوەتەوە کە ئەوە پیاوانی حەلبوسین و ئەوەی هێڕشیشی دەکرێتە سەر حەیدەر مەلا پەرلەمانتاری پێشووتری عێراقە.
دیاریکردنی رۆژی جەژنی رەمەزان لە نێوان سونەکاندا بووە کێشەیەکی گەورە، لەکاتێکدا وەقفی سونی رۆژی دوو شەممەی دانا بە جەژن لەگەڵ شیعەکاندا، ئەم کێشەیەش گوازرایەوە بۆ ناو سیاسیەکانی سونە و زۆربەیان جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە هەموو ساڵێک سونەکان رۆژێک پێشتر جەژن دەکەن، ئێستا بۆ ئەم ساڵ لەگەڵ شیعەدا ئەنجامی دەدەن.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە
تێلیگرامی سپی جۆین بکە..