راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە کە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەتبکرێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت" ئەمە کودەتایە".
ئەیاد سماوی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوێتی" پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەتبکرێتەوە و حکومەتی باری لەناکاو بە سەرۆکایەتی سودانی بە تەواوی دەسەڵاتەکانەوە پێکبهێنرێت".
ناوبراو هۆکاری ئەوەش بۆ گۆڕانکاری و پێشهات و جەنگەکانی ناوچەکەوە دەگەڕێنێتەوە.
هاوکات لای خۆشییەوە مستەفا سەنەد پەرلەمانتاری عێراق، سەبارەت بە قسەکانی ئەیاد سماوی دەڵێت " ئەمە کودەتایە و ئەم قسانەی راوێژکار لەخۆوە نییە".