وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاشکرای دەکات هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و لە ئێستادا ئامێرەکانی دەنگدان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکەن....
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن باڵا سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ پشکنینی ئامێرەکانی دەنگدان و چاککردنیان بەمەبەستی ئامادەکردنیان بۆ ڕۆژی دەنگدان.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆن لە ڕوی دەستوری و یاسایی پاپەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژردنی لە کات و بەرواری دیاریکراوی خۆیدا کە دەکەوێتە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.
باسی لەوەشکرد، یەک ملیۆن دەنگدەر لەدایکبوی ساڵی ٢٠٠٧ هەیە کە بۆ یەکەمجار بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا دەکەن.