دوو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکەن

دو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پڕۆژە یاسایەکدا، پێشنیازیان کردوە یارمەتییە ئەمنییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ڕابگیرێن، تا ئەو کاتەی حەشدی شەعبی هەڵدەوەشێتەوە.

جۆ ویلسۆن، ئەندامی کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند: بە هاوبەشی لەگەڵ جیمی پانێتا، ئەندامێکی دیکەی کۆماریخوازەکان، پڕۆژە یاسایەکیان لە ژێر ناوی یاسای ڕزگارکردنی عێراق لەدەست ئێران، پێشنیاز کردوە کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی هەژمون و پێگەی ئێران و بەهێزکردنی سەروەریی عێراقە.

بەپێی ئەم پڕۆژە یاسایە، پێویستە وەزارەتەکانی دەرەوە خەزێنە و ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، لە ماوەی ١٨٠ ڕۆژدا ستراتیژێکی تۆکمە بۆ کەمکردنەوەی پێگەی ئێران لە عێراق دابڕێژن.

پڕۆژە یاساکە، چەندین خاڵ لە خۆ دەگرێت، لەوانە ڕاگرتنی هاوکارییە ئەمنییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق تائەو کاتەی میلیشیاکانی لایەنگری تاران لە دامودەزگاکانی حکومەت دور دەخرێنەوە و حەشدی شەعبی هەڵدەوەشێنرێتەوە، جگە لەوەش پاڵپشتی رێکخراوە مەدەنییەکانی عێراق بکرێت بۆ ڕوبەڕبونەوەی ئێران و رۆڵی میدیای ئەمریکی چالاکتر بێت بۆ دەرخستنی تاوانەکانی گروپە چەکدارەکان.




PM:03:12:06/04/2025